قوربانیانی شه‌پۆلی گه‌رما له‌ هێند

289y

به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، نزیكه‌ی ٥٠٠ كه‌س له‌ شه‌پۆلێكی گه‌رما كه‌ وڵاتی هێندی داگرتووه‌، گیانیان له ‌ده‌ستداوه‌.زۆربه‌ی قوربانیان له‌ ئه‌یاله‌تی “تلانگانا و ئاندراپراداش” بوون كه‌ له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌، زیاتر له‌ ١٤٠ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌. له‌ هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كان، پله‌ی گه‌رما گه‌یشتۆته‌ ٤٨ ده‌ره‌جه‌ی سانتیگراد. ده‌وترێت له‌ شاری “ئه‌ڵڵا‌ ئاباد” له‌ ئه‌یاله‌تی “ئۆتار پراداش”، پله‌ی گه‌رمی هه‌وا ٤٨ ده‌ره‌جه‌ی سانتیگراد تۆمار كراوه‌ و له‌ شاری “دێهلی” پێته‌ختی ئه‌و وڵاته‌، پله‌ی گه‌رما بۆ زیاتر له‌ ٤٤ ده‌ره‌جه‌ی سانتیگراد به‌رز بۆته‌وه‌