قوربانیانی لافاو له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئێران

283q
سه‌رۆكی سازمانی ئیمداد و نجاتی هێلال ئه‌حمه‌ری رژیم رایگه‌یاند: دوابه‌دوای بارینی به‌خۆڕی باران و هه‌ستانی لافاو له‌ ماوه‌ی ئه‌م رۆژانی رابردوودا له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئێران، لانیكه‌م ١٤ كه‌س كوژران و چوار كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوون.
ئۆستانداری هۆرمۆزگان رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیرنا رایگه‌یاند، ١٣ هاوڵاتی خه‌ڵكی هۆرموزگان له‌ چوار شوێنی جیاجیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. هاوكات كچێكی ته‌مه‌ن ١١ ساڵه‌ش به‌ هۆی داڕمانی ماڵ دوابه‌دوای بارینی باران له‌ ئۆستانی كرمان، گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، چوار كه‌س دوابه‌دوای هه‌ستانی لافاو له‌ شارستانی “تایباد” سه‌ر به‌ ئۆستانی خوراسانی ره‌زه‌وی بێسه‌روشوێن بوون. به‌ وته‌ی جێگری عه‌مه‌لیاتی سازمانی ئیمداد و نجاتی هێلال ئه‌حمه‌ر، سه‌رجه‌م ١٣٣ شار و ئاوایی به‌ هۆی هه‌ستانی لافاو، زیانیان پێگه‌یشتووه‌. زۆرترین خه‌ساره‌ته‌كان له‌ ئۆستانی هۆرمۆزگان، لورستان، كرمان و ئیلام راگه‌یه‌ندراوه‌.