قوربانیانی مه‌ده‌نی ده‌وری تازه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ ئۆكراین

199t

به‌رپرسانی جیاییخوازیرۆژهه‌ڵاتی ئۆكراین رایانگه‌یاند، له‌ جه‌ریانی هێرشه‌كانی تۆپخانه‌یی ئه‌رته‌شی ئوكراین، لانیكه‌م ٧ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٣٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له‌ جه‌ریانی ئه‌م بۆمبارانه‌دا، چه‌ند موجته‌مه‌عی مه‌سكونی له‌ شاری “دۆنێتسك” كه‌ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی جیاییخوازان دایه‌، كرایه‌ ئامانج. له ‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئۆكراینیش، هه‌واڵی كوژرانی ٥ سه‌رباز له‌ ناوچه‌ی “دێباڵتسفێ‌”یان راگه‌یاند كه‌ له‌ ژێر گه‌مارۆی جیاییخوازان دایه‌. شایانی باسه‌، به‌ پێی ئاماری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌گكرتووه‌كان ته‌نیا له‌ ماوه‌ی ئه‌م ٣ هه‌فته‌ی دواییدا، زیاتر له‌ ٢٠٠ كه‌س له‌ جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراین كوژراون.