قوربانیانی نوقم بوونی كه‌شتیه‌كی موسافربه‌ری له‌ میانمار

487t

به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه‌، شه‌وی جومعه‌ ٢٢ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، به‌ هۆی نوقم بوونی كه‌شتییه‌كی هه‌ڵگری ٢٠٠ مسافر له‌ ئاوه‌كانی میانمار، لانیكه‌م ٢١ كه‌س كوژران و ٢٦ كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بوون.رۆژی شه‌ممه‌ پۆلیسی میانمار رایگه‌یاند: “ته‌رمی ٢١ كه‌س كه‌ ٢ پیاو و ١٩ ژنن له‌ ئاو ده‌رهێنراونه‌ته‌وه‌. ٢٦ موسافریش هێشتا بێسه‌روشوێنن و باقی موسافره‌كانی دیكه‌ش، رزگار كراون.”