قوربانیانی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌رته‌شی سوریه‌

44
به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌ جه‌ریانی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی له‌ باكووری رۆژئاوای “سوریه‌”، لانیكه‌م ٦٠ كه‌س مه‌ده‌نی له‌وانه‌ ٦ منداڵ كوژران.
“رێكخراوی مافی مرۆڤی سوریه‌” رایگه‌یاندووه‌: “ئه‌رته‌شی سوریه‌ به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ مووشه‌ك مه‌یدانێك له‌ ئاوایی “ئه‌لجانودیه‌” كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی گروپه‌كانی‌ ئیسلامگه‌رایه‌،‌ كردۆته‌ ئامانج. شایانی باسه‌، له‌ كاتی ئه‌م هێرشه‌دا، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستی كڕینی كه‌لوپه‌ل، له‌و مه‌یدانه‌دا بوون.