به پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه”، به‌هۆی هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانان به رێبه‌ریی “عه‌ره‌بستانی سعودی” بۆسه‌ر ئه‌نبارێكی ته‌قه‌مه‌نی له نزیك “سه‌نعا” پێته‌ختی یه‌مه‌ن، سه‌دان كه‌س كوژران و بریندار بوون.
له رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ٢١ و ٢٢ی مانگی گوڵان هێرشی ئاسمانی كرایه‌سه‌ر ئه‌م ئه‌نباری ته‌قه‌مه‌نییه و لانیكه‌م ٦٩ كه‌س كوژران و زیاتر له ٢٥٠ كه‌سیش بریندار بوون. پێشتریش له جه‌ریانی چاوپێكه‌وتنی “جان كری” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له عه‌ره‌بستان، راگه‌یه‌ندرا كه هاوپه‌یمانی ناوچه‌یی پێشنیاری پێنج رۆژ ئاته‌ش به‌سی كاتی داوه تا بتوانرێت یارمه‌تییه مرۆڤدۆستانه‌كان به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێویستیان پێیه، به‌ڕێ بكات. دوای ئه‌وه ئه‌ندامانی گروپی حهوسیش له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاته‌ش به‌سه ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕی. ئه‌م ئاته‌ش به‌سه بڕیاربوو له شه‌وی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی گوڵانه‌وه ده‌ستپێبكات. عه‌ره‌بستان جارێكی تریش رایگه‌یاندبوو كه كۆتایی به هێرشه ئاسمانیه‌كانی دێنێت به‌ڵام دوای ئه‌وه سه‌رله‌نوێ درێژه‌ی به‌م هێرشانه دا.