قوربانیانی هێرشی ئێسلامگه‌رایان له‌ سومالی

571t
به‌ پێی راپۆرتی رۆیتێرز، رۆژی جومعه‌ ٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌، له‌ جه‌ریانی هێرشی گروپی ئیسلامگه‌رای ئه‌لشه‌باب بۆسه‌ر هۆتلێك له‌ سومالی، ١٥ كه‌س كوژران و ٢٠ كه‌سیش بریندار بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌ تا سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ ٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌ درێژه‌ی بووه‌. هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی سومالی له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه‌ كونتڕۆڵی ئه‌م هوتێله‌ له‌ شاری “مۆگادیشۆ” كه‌ بۆته‌ ئامانجی هێرشی گروپی ئه‌لشه‌باب، به‌ده‌سته‌وه‌ بگرن. سه‌فیری سومالی له‌ سوئیس یه‌كێك له‌ قوربانیانی ئه‌م هێرشه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌، به‌ڵام باقی دیپلۆماته‌كان له‌ په‌نجه‌ره‌ی ئه‌م هۆتێله‌وه‌ خۆیان خستۆته‌ خواره‌وه‌ و رزگار بوون. هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی سومالی كه‌ له‌ لایه‌ن ئامریكاوه‌ ئاموزش دراون، له‌م عه‌مه‌لیاته‌ توانیویانه‌ كونتڕۆڵی به‌شێكی به‌رچاوی ئه‌م هوتێله‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بگرن. به‌ پێی دوایین راپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئه‌لشه‌باب له‌سه‌ر بانی ئه‌م هوتێله‌ له‌ حاڵی ته‌قه‌ كردن و هاویشتنی نارنجه‌كه‌ن.