قوربانیانی هێرشی خوێناوی له‌ سودان

499t

سه‌رچاوه‌ ره‌سمییه‌كانی سودان رایانگه‌یاند: “له‌ ماوه‌ی رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ جه‌ریانی هێرشی میلیشیاكان به‌ دوو ناوچه‌ی ئه‌م وڵاته‌ ٨٥ كه‌س كوژران و بریندار بوون.”
له‌ جه‌ریانی هێرشی میلیشیاكانی چه‌كدار سه‌ربه‌ “جێبهه‌ی خه‌لق” له‌ شاری “كلوجی” و ناوچه‌ی “نیلی ئابی”، ٤٠ كه‌س كوژران و ٤٥ كه‌سیش بریندار بوون. هێرشی میلیشیاكانی چه‌كدار هه‌روه‌ها بوونه ‌هۆی وێرانی و ئاگر گرتنی ماڵه‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌ و نزیكه‌ی ٢٥٠ بنه‌ماڵه‌كان ئاواره‌ بوون.