قوربانیانی هێرشی خۆكوژی له‌ ئه‌فغانستان

148
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێرشی خۆكوژی له‌ یه‌كێك له‌ بازاره‌كانی باكووری ئه‌فغانستان، ده‌یان كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.له‌ جه‌ریانی ئه‌م هێرشه‌ خۆكوژییه‌دا كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ بازاڕه‌كانی قه‌ره‌بالغی ویلایه‌تی “فاریاب” روویدا، لاینكه‌م ١٩ كه‌س كوژران و زیاتر له‌ ٤٠ كه‌سی مه‌ده‌نیش بریندار بوون. شایانی باسه‌، هه‌ تا ئێستا هیچ كه‌س یان گروپێك، به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌یان‌ وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.