قوربانیانی هێرشی خۆكوژی له‌ كابۆل

228
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلێكی بۆمبرێژكراو له‌ به‌رده‌م درگای وروودی فرۆكه‌خانه‌ی كابۆلی ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ٥ كه‌س كوژران و ١٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رایگه‌یاندووه‌، كه‌ له‌ نێوان كوژراوان و برینداره‌كان كه‌سانی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانیش به‌رچاو ده‌كه‌ون. گروپی ئیسلامگه‌رای “تاڵبان” به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه‌. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ له‌ درێژه‌ی هێرشه‌ خۆكوژییه‌كانی رۆژانی رابردوو له‌ پێته‌ختی ئه‌فغانستانه‌ كه‌ كوژرانی ده‌یان كه‌س و بریندار بوونی سه‌دان كه‌سی مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه‌. دوابه‌دوای درێژه‌ی ته‌قینه‌وه‌ خوێناوییه‌كان، هاوكات رۆژی دووشه‌ممه‌ سه‌دان كه‌س له‌ هاوڵاتیانی كابۆل پێته‌ختی ئه‌فغانستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كرده‌وه‌ تروریستییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. ناڕازییان به‌ وتنه‌وه‌ی دورشمی “مه‌رگ به‌ر‌ تاڵبان و مه‌رگ به‌ر تروریست”، خوازیاری سزادان و دادگایی كردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م هێرشانه‌ بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →