قوربانیانی هێرشی خۆكوژی له‌ نیجرییه‌

317y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی جۆزه‌ردان، هێرشێكی خۆكوژی له‌ به‌رامبه‌ر مه‌زگه‌وتێك له‌ شاری “مایدوگوری” له‌ “نیجرییه‌”، ژماره‌یه‌ك كوژرا و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م خۆكوژه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ خه‌ڵك نۆێژیان ده‌كرد، خۆی ته‌قانده‌وه‌. له‌ جه‌ریانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا، ٢٦ كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون. شایانی باسه‌، پێشتریش له‌ جه‌ریانی هێرشی گروپی ئیسلامگه‌رای “بۆكوحه‌رام” بۆسه‌ر ئه‌م شاره‌ و هه‌وره‌ها ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ بازاڕی مه‌حلی له‌ شاری “مایدوگوری”، ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.