قوربانیانی هێرش بۆسه‌ر دوو هوتێل له‌ باكووری تونێس

31
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، رۆژی جومعه‌ ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ جه‌ریانی هێرشی چه‌كدارانه‌ بۆسه‌ر دوو هۆتێل له‌ شاری ساحێلی “سووسه‌” له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی “تونێس”، لانیكه‌م ٢٨ كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌ك بریندار بوون.وه‌زاره‌تی ناوخۆی تونێس رایگه‌یاند: “دوانیوه‌رۆی رۆژی جومعه‌، دوو هێرشبه‌ر‌، هه‌ڵیان كوتایه‌سه‌ر ئه‌م هوتێله‌ و ته‌قه‌یان له‌ موسافیران كرد و بارودۆخی جه‌سته‌یی ژماره‌یه‌ك له‌ برینداران زۆر خراپ و ناله‌باره‌ و ئه‌گه‌ری ئه‌و هه‌یه‌ كه‌ ئاماری كوژراوه‌كان زیاد بكات.” له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، ئه‌مه‌ دووهه‌مین هێرشی خوێناوی بۆسه‌ر ناوه‌ندێكی توریستی له‌ تونێس بووه‌. شایانی باسه‌، له‌ مانگی مارسی ئه‌مساڵیشدا، له‌ جه‌ریانی هێرشێكی چه‌كدارانه‌ بۆسه‌ر مووزه‌ی “باردۆ” له‌ پێته‌ختی تونێس، ٢٣ كه‌س كوژران.