قوربانیبوونی ده‌یان كرێكار له‌ ئه‌نجامی گڕگرتنی كارخانه‌یه‌ك له‌ به‌نگلادێش

40
ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، ته‌قینه‌وه‌ی دیگی هه‌ڵمی كارخانه‌یه‌ك له‌ به‌نگلادێش، بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدان و بریندار بوونی ده‌یان كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاسۆشێتدپرێس، ته‌قینه‌وه‌ی دیگی هه‌ڵم له‌ كارخانه‌یه‌ك له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تیی “تۆنگی” له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاری “داكا”ی پێته‌ختی به‌نگلادێش، بووه‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ ئاگر به‌ره‌و به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه‌ی به‌سته‌به‌ندیی ته‌شه‌نه‌ بكات. له‌م ڕووداوه‌دا لانیكه‌م ١٢ كرێكار به‌هۆی قوورسیی برینه‌كانیانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١٦ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه‌ به‌شێكی زۆر له‌ كرێكاران له‌ به‌نگلادێش له‌ كارخانه‌كانی به‌سته‌به‌ندیی به‌رهه‌مه‌كانی چه‌ندین شیركه‌تی وه‌ك “واڵ ماڕت”ی ئه‌مریكا و “ئێچ ئه‌ند ئێم”ی سۆئێد دا، خه‌ریكی كارن.