قوربانیی بوونی رۆژانە 22 کەس به‌ هۆی رووداوەکانی هاتووچۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان

کەم رۆژ هەیە هەواڵی رووداوێک یان چەند رووداوێکی هاتووچۆ لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان نەبیستین و نەخوێنینەوە، رۆژانە لە هەرێمی کوردستان 11 رووداوی هاتووچۆ روودەدەن و  22 کەسیش دەبنە قوربانی، زۆرترین قوربانییەکانیش لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆماركراون.

 بەپێی ئاماراه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، لە 10 مانگی ئەمساڵدا 3509 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، واته‌ 11 رووداوی هاتووچۆ لە رۆژێکدا روویانداوە و بەهۆی ئەو رووداوانەش، 22 کەس گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون. لە ماوەی یه‌كساڵی ڕابردووش، شەش هەزار و 26 کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە برینداربوون و 530 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *