قوربانی بوونی بە دەیان کەس بە هۆی پێکدادانی قەتار لە باشوری پاکستان

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 17ی مانگی جۆزەردان بە هۆی پێکدادانی دوو قەتارەوە لە باشوری پاکستان لانی کەم سی کەس کوژران و بە دەیان کەسیش بریندار بوون.

کاربەدەستانی پاکستانی رایانگەیاندووە: “رێژەی قوربانیانی پێکدادانە روو لە هەڵکشانەو هێشتا تیمەکانی فریاکەوتن لە هەوڵی هێنانە دەرێی تەرمی زیاتر لە ژێر واگۆنەکان دان“. رێگەی ئاسنی پاکستان لە کاتی داگیرکاری بریتانیا دا بناغەکەی دامەزراوە و بە هۆی گەندەڵی و کەمتەرخەمی کاربەدەستانی ئەو وڵاتەوە هێشتا نوێژەن نەکراوەتەوەساڵیانە بە دەیان کەس لەبەر لەکار کەوتوویی و ناکارامە بوونی رێگەکانی قەتار لە پاکستان دەبن بە قوربانی، بە جۆرێک کە پێکدادانی قەتارەکان و گیان لەدەستان بەو هۆکارەوە بووەتە شتێکی ئاسایی لەو وڵاتە.