قوربانی بوونی ده‌یان كه‌س به‌هۆی ڕووخانی باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌ هێندوستان

به‌ پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی هێندوستان، بەهۆى ڕووخانى باڵەخانەیەک، دەیان کەس بوونەته‌ قوربانى و تا ئیستاش چەندین کس لەژیر داروپەردوى باڵەخانەکەدا ماونەتەوە.

بەرپرسانی هێندوستان ئاماژەیان بەوەدا بەهۆی ڕووخانی باڵەخانەیەکەوە لە  شاری مۆمبای ئهم وڵاته، لانیکەم ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و به‌ دەیان کەسی دیكهش لەژێر پاشماوەکانی باڵەخانەکەدا ماونهتهوه‌. لهم پێوهندهدا، کۆمسیاری شارەوانی شارهكه‌‌ رایگەیاندووەنیوەی باڵەخانەکە روخاوە و ترسی ئەوە هەیە نزیکەی ٣٠ خێزان گیریان خواردبێت.