قوربانی بوونی ٤٠ هاووڵاتی له‌ ماوه‌ی یه‌كساڵی رابردوودا به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین

به‌ پێی ڕاپۆاتهكان، لە ساڵی ١٣٩٩ی ههتاوی، لانیکەم ٤٠ هاووڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ١٣٩٨ ، ٣٢.٥٪ بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوەشایانی باسه، ساڵی ڕابردوو ٢٧ کەس بە هۆی تەقینەوەی مینەوە قوربانی ببوون.

راپۆۆرتهكان باس لهوه‌ دهكهن، لە کۆی گشتی ئەو ٤٠ کەسە ١٠ کەسیان گیانی لەدەست داوە و ٣٠ دیکە بریندار بوون یان بەشێک لە جەستەیان لەدەست داوەجێی ئاماژهیه‌ دوو كهس لهوانهی گیانیان لهدهست داوه‌ و بریندار بوون منداڵ و تهمهن ژێر ١٨ ساڵ بوون و لەماوەی ساڵی ڕابردوو زۆرترین قوربانیانی مین لە سنوورەکانی پارێزگاکانی سنە و کرماشان تۆمار کراوە کە هەر کامەیان ١١ حاڵەت بووە.

پارێزگای سنە١١ قوربانی کە بریتیە لە ٢ کوژراو ٩ بریندار.

پارێزگای ئیلام : ١٠ قوربانی کە بریتیە لە ٣ کوژراو و ٧ بریندار.

پارێزگای ئورمیە٨ قوربانی کە بریتیە لە ٢ کوژراو و ٦ بریندار.

پارێزگای کرماشان١١ قوربانی کە بریتیە ٣ کوژراو و ٨ بریندار.