قوربیانی ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كان له‌ نیجرییه‌

522
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ره‌زبه‌ر، له‌ جه‌ریانی روودانی ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی نیجرییه‌، ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.
ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ كه‌ له‌ مزگه‌وتێك له‌ شاری “میدوگۆری” نیجرییه‌ روویدا، لانیكه‌م ٤٢ كوژراو و ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه‌. شایانی باسه‌ ئه‌م هێرشانه‌ رۆژێك دوای ئه‌وه‌یكه‌ ئامریكا هه‌واڵی ناردنی هێزه‌ نیزامییه‌كانی بۆ “كامێرۆن” به‌مه‌به‌ستی عه‌مه‌لیاتی ئیتلاعاتی له‌دژی گروپی ئیسلامگه‌رای “بۆكوحه‌رام”ی راگه‌یاند، هاته‌ ئاراوه‌.