قورسبوونه‌وه‌ی فه‌زای ئه‌منییه‌تیی له‌ بێلژیك به‌ دوای ته‌قینه‌وه‌كانی له‌ بروكسێل

107

راپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان باس له‌ قورسبوونه‌وه‌ی فه‌زای ئه‌منییه‌یی بێلژیك به‌ دوای ته‌قینه‌وه‌كانی رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌م وڵاته‌ ده‌كه‌ن.
هێرشه‌ تێرۆریستییه‌كانی رۆژ سێشه‌ممه‌ كه‌ تاقمی ئیسلامگه‌رای داعش وه‌ئه‌ستۆی گرتووه‌، بووه‌ته‌ هۆی قورسبوونه‌وه‌ی فه‌زای ئه‌منییه‌تیی و راگرتنی ژوماره‌یه‌كی زۆر له‌ په‌روازه‌كانی بروكسێل و په‌ككه‌وتنی سیسته‌می هاتووچۆ له‌م وڵاته‌. شایانی باسه‌ له‌ ئه‌نجامی دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بروكسێل و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ مێترۆی ئه‌مشاره‌، لانیكه‌م ٣٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاد له‌ سه‌د كه‌سیش بریندار بوون.