قورسبوونه‌وه‌ی فه‌زای ئه‌منییه‌تیی شاری سنه‌ له‌ ساڵڕۆژی پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

383w
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی مانگی خه‌رمانان، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، مه‌ئموورانی رژیم فه‌زای شاری سنه‌یان هێنده‌ی دیكه‌ مێلیتاریزه‌ و ئه‌منییه‌تیی كردووه‌ته‌وه‌.
هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی رژیم هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ هۆی ترس له‌ قه‌ره‌باڵغی و كۆبوونه‌وه‌، فه‌زای شاری سنه‌یان هێنده‌ی دیكه‌ ئه‌منییه‌تیی كردووه‌ته‌وه‌. مه‌ئموورانی رژیم له‌ ڕێی جێگیر بوون له‌ ئاستی شار به‌تایبه‌ت سێڕای نه‌مه‌كی، هه‌ستاوه‌ن به‌ پێكهێنانی فه‌زای ترس و وه‌حشه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌ كردن له‌ خه‌ڵك. هه‌ڕه‌شه‌كانی مه‌ئموورانی رژیم بووه‌ته‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تیی و قه‌ره‌باڵغی خه‌ڵك. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌دا، مه‌ئموورانی رژیم به‌ “ئێپره‌ی بیبه‌ر” هێرشیان كرده‌ سه‌ر جه‌ماوه‌ر، به‌ڵام نه‌یانتوانی بڵاوه‌ به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ بكه‌ن.