قۆربانی بوونی ٨٠ كه‌س له‌ خۆپیشاندانه‌كانی میانمار

٨٠ كه‌سی مه‌ده‌نی له شاری “یانگۆنی  میانمار رۆژی شه‌ممه‌ ٢١ی خاكه‌ڵێوه‌، به‌ هۆی ده‌سرێژی گۆله‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی میانمار ته‌رمی كوژراوانی ناره‌زایه‌تییه‌كانی شاری “باگو” له‌ باكووری یانگۆنیان له‌ سه‌ر یه‌ك كۆكردووه‌ته‌وه‌ و ناوچه‌كه‌یان به‌ ته‌واوی گه‌مارۆ داوه‌شایانی باسه‌، ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی میانمار تا ئێستا ده‌گاته‌ ٦١٨ كه‌س.