قەرەبوو نه‌كردنه‌وه‌ی زیان پێگه‌یشتووانی بوومەلەرزەكه‌ی ئیلام

527t

سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی چه‌ندین مانگ به‌سه‌ر بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیلام، تا ئێستا خەڵكی زیان پێگه‌یشتووی شاری دێهلۆران، هیچ یارمەتییەكیان بە مەبەستی چاككردنەوەی خانووبەرەكانیان، پێنه‌دراوه‌.
ئەم بوومەلەرزەیە كە رۆژی ٢٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٣ لە ٣ كیلۆمیتریی بەشی موورمووری لە ئۆستانی ئیلام روویدا، رووخانی دەیان ماڵی مه‌سكونی خەڵکی ئەم ناوچەیەی لێكه‌وته‌وه‌، بەڵام تا ئێستا ئەم خەڵكە زیان پێگه‌یشتووه‌، بە مەبەستی قەرەبوو كردنەوە و مافی بیمە، هیچ پارەیەكیان پێنه‌دراوه‌. ئاوایی موورمووری زیاترین خەسارەتی بەركەوتووە و بەشێكی بەرچاو لە ماڵی مه‌سكونی و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی ئەم ناوچەیە كاول بوون و سەرەڕای سەردانی بەردەوامی خەڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌ لە فەرمانداریی ئەم شارە، بەڵام تا ئێستا سەرەڕای ئیدیعای کاربەدەستانی رژیم هیچ شتێكیان وەك قەرەبووی زەرەر و زیانی ئەم بوومەلەرزەیە بۆ له‌بەرچاو نەگیراوە.