“به‌شار ئه‌سه‌د” سه‌رۆك كۆماری سوریه له كاردانه‌وه به پێشنیاری وتووێژ له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا رایگه‌یاند، ده‌مشق چاوه‌ڕێی كرده‌وه‌ی وڵاته‌كان ده‌مێنێته‌وه.
به‌شار ئه‌سه‌د له كاردانه‌وه به وته‌كانی “جان كری” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا سه‌باره‌ت به وتووێژ له‌گه‌ڵ ناوبراو بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری توندوتیژییه‌كان له سوریه، وتوویه كه ده‌مشق بۆ بڕیاردان چاوه‌ڕوانی “كرده‌وه‌ی عه‌مه‌ڵی” وڵاته‌كان ده‌مێنێته‌وه. وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی ره‌شه‌ممه وتبووی كه ئا‌مریكا بۆ هێمن كردنی ره‌وتی توندوتیژییه‌كان له سوریه، له ئاكامدا ده‌بێ له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د وتووێژ بكرێت. هاوكات “لۆران فابیۆس” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه هه‌ر چه‌شنه وتووێژ له‌گه‌ڵ “به‌شار ئه‌سه‌د”ی له وتووێژه ئیحتماڵیهكانی ئاشتی له‌م وڵاته ره‌ت كرده‌وه.