ژماره‌یه‌ك له ژنانی شاری سنه به بڵاو كردنه‌وه‌ی ویدیۆیه‌ك، وێڕای مه‌حكوم كردنی مه‌رگی “فه‌ریناز خوسره‌وانی” و هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، پشتیوانی خۆیان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مهاباد ده‌ربڕی. به پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی دیفاع له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ژنانی شاری سنه له‌م گرته ویدیۆدا كه به هۆكاری ئه‌منیه‌تی له حاشیه‌ی ئه‌م شاره زه‌بت كراوه، به خوێندنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك رایانگه‌یاندووه: “شعوری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیراده‌ی ژنان، له‌و به‌ڵا و نه‌هامه‌تیانه‌ی كه تووشیان ده‌بێت ئاگادارن و ئێمه خوازیاری په‌سه‌ند كردن و به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی یاساكانی تایبه‌ت به ئه‌منیه‌تی كاری ژنانین. مه‌رگی فه‌ریناز ئه‌و راستیه‌ی ده‌رخست كه پشتیوانی نه‌كردن له ژنان و هه‌ڕه‌شه و گوشارخستنه سه‌ر ئه‌وان له لایه‌ك و ئه‌مجاره‌ش روون بوونه‌وه‌ی پیلان و به‌رنامه‌یه‌كی شوم له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ر كات هه‌ڕه‌شه له ژیان و ئه‌منیه‌تی ژنان له كۆمه‌ڵگای ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌كات.”