كارزاری دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و كرێكارانی زیندانی له‌ فه‌نلاند

523y
به‌ پێی راپۆرتی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران كومیته‌ی فنلاند، رۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی جۆزه‌ردان به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ ٣٠ی مانگی مه‌ی كارزاری دیفاع له‌ كرێكارانی زیندانی و زیندانیانی سیاسی له‌ شاری “هێلسێنگی” فه‌نلاند به‌ڕێوه‌چوو.مه‌راسمه‌كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ مه‌یدانه‌كانی شاری هێلسینكی به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌ندامان و هه‌ڵسووڕاوانی حێزبی كۆمۆنیست ئێران و بنه‌ماڵه‌كانیان و نوێنه‌رانێك له‌ حێزبی كۆمۆنیستی كرێكاری و هه‌روه‌ها له‌ حێزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران ده‌ستیپێكرد. به‌شداربووان به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكارد و دروشمگه‌لێك به‌ زمانه‌كانی فه‌نلاندی، ئینگلیسی و فارسی و هه‌روه‌ها وێنه‌گه‌لێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به‌ندكراو له‌ ماوه‌ی مه‌راسمه‌كه‌دا، پشتیوانی خۆیان له‌ كرێكارانی زیندانی و زیندانیانی سیاسی له‌ ئێران راگه‌یاند.