كارزاری دیفاع له‌ كرێكارانی زیندانی و زیندانیانی سیاسی له‌ یوتوبوری

541y
ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی یوتوبوری، هه‌واڵی به‌رێوه‌چوونی كارزاری دیفاع له‌ كرێكارانی زیندانی و زیندانیانی سیاسی له‌ شاری “سوئێد”ی راگه‌یاند.له‌ وڵام به‌ بانگه‌وازی كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوچوونی كارزارێكی سه‌رتاسه‌ری بۆ دیفاع له‌ كرێكارانی زیندانی و زیندانیانی سیاسی، ئاكسیۆنێكیش له‌ رێكه‌وتی ٣٠ی مانگی مه‌ی له‌ شاری یوتوبوری سوئێد به‌ڕێوه‌چوو. له‌م حه‌ره‌كه‌ته‌دا ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ حێزبه‌كان و جه‌ریاناتی چه‌پ و كۆمۆنیست به‌ مه‌به‌مه‌ستی مه‌حكوم كردنی سیاسه‌ته‌ دژه‌ كرێكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و له‌ لایه‌نگری له‌ كرێكارانی زیندانی و زیندانیانی سیاسی به‌شداریان كرد.