كارزاری سه‌رتاسه‌ری دیفاع له‌ كرێكاران و زیندانیانی سیاسی له‌ فرانكفۆرت

550y
كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی ئاڵمان، رۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی جۆزه‌ردان، دوابه‌دوای بانگه‌وازی كارزاری سه‌رتاسه‌ری بۆ دیفاع له‌ كرێكاران و زیندانیانی سیاسی له‌ شاری “فرانكفۆرت” ئاكسیۆنێكیان به‌رێوه‌برد.ئه‌م ئاكسیۆنه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌، به‌ به‌شداری هه‌ڵسووڕاوانی یه‌كیه‌تی هاوبه‌شی هێزه‌ چپ و كۆمۆنیسته‌كان له‌ فرانكفۆرت، هه‌یئه‌تی هه‌ماهه‌نگی شورای نوێنه‌رانی ئه‌حزاب، رێكخراو و ناوه‌نده‌كانی چپ و كۆمۆنیست به‌رێوه‌چووه‌. به‌شدار بووان له‌م ئاكسیۆنه‌دا، وێڕای مه‌حكوم كردنی سه‌ركوته‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به‌ندكراو و باقی زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی له‌ ئێران بوون.