كارشكێنی ته‌ئمینی ئێجتماعی له‌ مافی بیمه‌ی كرێكاران

59y
هه‌ڵسووڕاوێكی مافی كرێكارانی ساختمانی، هه‌واڵی كارشكێنی و مه‌رجی تازه‌ی ئیداره‌ی ته‌ئمینی ئێجتماعی ئێسفه‌هان بۆ په‌رداختی مافی بیمه‌ی كرێكارانی ساختمانی ئه‌م ئۆستانه‌ راگه‌یاند.
به‌ وته‌ی ناوبراو، ئیداره‌ی گشتی ته‌ئمینی ئێجتماعی رژیم له‌ ئۆستانی ئێسفه‌هان به‌ بیانووی كۆتایی ئێعتباری “كارتی مه‌هاره‌ت”ی كرێكارانی ساختمانی، له‌ ده‌ركردنی سوره‌تحێساب به‌ مه‌به‌ستی په‌رداختی مافی بیمه‌، پێشگیری ده‌كات. له‌ حاڵێكدا ته‌ئمینی ئێجتماعی داوای له‌ كرێكارنی ساختمانی كردووه‌ تا پێش له‌ په‌رداخت كردنی مافی بیمه‌، كارتی مه‌هاره‌تی خۆیان تازه‌ بكه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ئاماده‌كاری بۆ تازه‌ كردنه‌وه‌ی كارتی مه‌هاره‌ت له‌ ئیداره‌ی گشتی فه‌ننی و حێرفه‌یی نه‌كراوه‌.