رۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی ره‌شه‌ممه، “كاك ئه‌حمه‌د ساعێد په‌نا” باوكی هاوڕێ گیانبه‌ختكردوو “كوبرا ساعێد په‌نا” له ته‌مه‌نی ٧٣ ساڵه‌ییدا ماڵاوایی له ژیان كرد.
“كاك ئه‌حمه‌د” خه‌ڵكی ئاوایی “مارنج”ی سه‌ربه ناوچه‌ی “موچش”ی سنه، ئینسانێكی زه‌حمه‌تكێش و وشیار و یه‌كێك له دڵسۆزانی كۆمه‌ڵه و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران بوو كه هه‌تا دوایین ساته‌كانی ژیانی له‌سه‌ر ئه‌م رێبازه به‌رده‌وام بوو. ته‌رمی ئه‌م باوكه خۆشه‌ویسته رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له نێو خه‌م و په‌ژاره‌ی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی موچش و به به‌شداری خه‌ڵكی شاری سنه و كامیاران ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا.