ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی رژیم له شارستانی سه‌قز، رۆژی سێشه‌ممه به ناردنی مۆعهلیمێك بۆ ئاوایی “سووته” ههۆڵ بۆ كردنه‌وه‌ی ته‌نها مه‌دره‌سه‌ی ئه‌م ئاواییه ده‌دات.
ئه‌مه له حاڵێكدایه كه سێ مانگ به سه‌ر كرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان له ئێران‌دا تێپه‌رده‌بێت. به هۆی خه‌مساردیی كاربه‌دستانی ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی رژیم له‌سه‌قز خوێندكارانی ئه‌م ئاواییه، پاش سێ مانگ به سه‌ر ساڵی خوێندندا چوونه‌ته‌وه مه‌دره‌سه. زۆربه‌ی هۆكاره‌كانی كۆچ كردنی خه‌ڵكی ئاوایی به‌رو شاره‌كان به هۆی بێبه‌شبوونی ئاواییه‌كان له سیستمی خۆیندهن و خه‌مساردی ناوه‌نده‌كانی پێوه‌ندیدار به ژێرخانی ئاوهدانهكردنهوهیه. ئاوایی سووته له به‌شی سه‌رشیوی سه‌قز هه‌ڵكه‌وتووه كه ٢٥ ماڵه و ده‌وری ١٥٠ كه‌س له‌م ئاواییه‌دا ده‌ژین.