كرانەوەی پێشانگایه‌كی وێنە لە شاری سنە

801
بە هاوكاری گروپێك لە هه‌ڵسووڕاوان و هۆنەرمەندانی شاری سنە پیشانگایەكی وێنە لە شاری سنە بە ئامانجی پشتیوانی لە تووشبووانی نەخۆشی سه‌ره‌تان لە نیگارخانەی ئەو شارە له‌ حاڵی به‌ڕێوه‌چوونه‌.
بە بڕیاری ژماره‌یه‌ك لە چالاكان و هۆنەرمەندان و نیگار كێشانی شاری سنە، پیشانگایەك لە بەرهەمەكانی هۆنەرمەندان و كولیژی ئازادی هۆنەرە پەلكە زێڕینەكان لە رۆژی شەممە ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ده‌ستیپێكرد تا ٢٨ی ئه‌و مانگه‌ لە نیگارخانەی ئەو شارە به‌رده‌وام ده‌بێت.