كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی داعش له‌ شاری كۆبانی

39
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، یه‌كینه‌كانی پارستنی گه‌ل و باقی هێزكانی خه‌باتكاری كورد، توانیان ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی كۆبانی جارێكی دیكه‌ له‌ گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” وه‌ربگرنه‌وه‌ و هێزه‌كانی ئه‌م گروپه‌ له‌م شاره‌‌ بكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌.یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌گه‌ڵ پشتیوانی خه‌ڵكی كۆبانی پاش دزه‌كردن بۆ نێو شوێنی جێگیر بوونی داعش، ساختمانی ئه‌وانیان بۆمبرێژی و ته‌قانده‌وه‌. به‌ وته‌ی “چاودێری مافی مرۆڤ”، پاش هێرشی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی داعش بۆسه‌ر كۆبانی زیاتر له‌ ١٤٨ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ شاری “حه‌سه‌كه‌”ی كوردستانی سوریه‌، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ ناو‌چه‌ جیاجیاكان، هه‌روا له‌ حاڵی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گروپی داعش دان.