به پێی راپۆرته‌كان، ئه‌نجۆمه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی باڵنده‌وه، پێشانگایه‌كی به ناوی “پێشانگای وێنه‌ی باڵنده‌كانی مه‌ریوان” كرده‌وه.به پێی ئه‌م راپۆرته، له‌و پێشانگایه‌دا جۆره‌ها باڵنده له قاڵبی ٣٦ به‌رهه‌مدا خرایه به‌رچاوی به‌شداربووان. ئه‌م پێشانگایه تا ٢٩ی مانگی گوڵان له نیگارخانه‌ی مه‌ریوان به‌رده‌وام ده‌بێت. شایانی باسه شاری مه‌ریوان به هۆی ده‌ریاچه‌ی زرێبار، بووه‌ته گه‌وره‌ترین شوێنی ژیانی باڵنده‌كانی ئێران و هه‌تا ئێستا زۆر به كه‌می كه‌وتووه‌ته به‌ر سه‌رنج و جێگای بایه‌خی باڵندهناسانی كوردستان و ئێران. ده‌ریاچه‌ی زرێبار و ده‌ورووبه‌ری، هه‌ر ساڵه شایه‌تی حزووری زیاتر له ١٥٠ جۆر باڵنده‌یه.