كرده‌وه‌ی دژه‌ ئینسانی هێزه‌كانی پارێزه‌ری ئاشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ هائیتی

54
به‌ پێی راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هێزه‌كانی پارێزه‌ی ئاشتی ئه‌م رێكخراوه‌ له‌ وڵاتی “هائێتی”، ده‌سترێژیان كردوته‌ سه‌ر ٢٠٠ ژنی ئه‌م وڵاته‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له ماوه‌ی‌ ساڵی رابردوودا، له‌گه‌ڵ ٢٣١ كه‌سه‌ موساحبه‌ كراوه‌ كه‌ رایانگه‌یاندووه‌ له‌ لایه‌ن كڵاو شینه‌كانی رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ ده‌ستدرێژی جنسیان پێكراوه‌. قوربانیانی ئه‌م رووداوانه‌ رایانگه‌یاند: كڵاو شینه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ بیانووی دانی خوراك و دارو، سوئێستفاده‌یان لێان كردووه‌. یه‌ك سێهه‌می ئه‌م ده‌ستدرێژه‌ی جنسیانه‌ له‌گه‌ڵ كچانی ژێر ته‌مه‌نی یاساییه‌ ئه‌نجام دراوه‌ كه‌ هیچ ئێمكانێكیان بۆ دیفاع له‌ خۆیان نه‌بووه‌.