كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی رژیم له‌دژی به‌هاییه‌كان

687y
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، ئه‌ندامانی شورای باڵای فه‌رهه‌نگی رژیم له‌ به‌ڵگه‌یه‌كی مه‌حره‌مانه‌دا‌ به‌ بڕیاری “عه‌لی خامنه‌یی” مه‌ئمووریه‌تی ئه‌وه‌یان پێ سپێردرا تا بۆ هه‌میشه‌ سیاسه‌تێكی گشتی و مودێڕن له‌دژی به‌هاییه‌كانی وڵات، دیاری بكه‌ن. له‌م به‌ڵگه‌ مه‌حره‌مانه‌یه‌دا راشكاوانه‌ هاتووه‌ كه‌، هه‌ڵسووكه‌وتی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ به‌هاییه‌كان ده‌بێ به‌ شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ رێگای ته‌ره‌قی و پێشڕه‌فتیان به‌ته‌واوه‌تی مه‌سدود بكات. هه‌روه‌ها شورای باڵای فه‌رهه‌نگی رژیم په‌سه‌ندی كردووه‌ كه‌ به‌هاییه‌كان ته‌نیا له‌ مه‌دره‌سه‌گه‌لێك كه‌ كادری به‌توانا و زاڵ به‌سه‌ر بواری عه‌قیده‌تی و مه‌زهه‌بیان هه‌یه‌، ناونوسی بكرێن. ئه‌م په‌سه‌ندكراوه‌یه‌ی رژیم له‌ راستیدا بێبه‌شكردنی زۆرێك له‌ به‌هاییه‌كانی ئێران له‌ مافی خوێندنه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →