له ماوه‌ی رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، كرێكارانی شیركه‌تی په‌یمانكاری “جیهان پارس”ی عه‌سه‌لویه، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له كه‌مپی نیشته‌جێ بوونیان نه‌چوونه‌ته ده‌ره‌وه. به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، شیركه‌تی په‌یمانكاری “جیهان پارس” كه له بواری دامه‌زراندنی هێڵه‌كانی لوله‌ی گاز و نه‌وت چالاكی ده‌كات، له دوایین رۆژه‌كانی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردوو ئێخراج كراوه، به‌ڵام كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته پهیمانكارییه كه پاش كۆتایی ته‌عتیلاتی نه‌ورۆزی گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، ئێستا له‌م هه‌واڵه ئاگادار بوون. ئێستا زیاتر له ٣٠٠ كرێكار له رێگای ئه‌م شیركه‌ته‌وه له پرۆژه‌كانی فازی ٢٠ و ٢١ی ناوچه‌ی عه‌سه‌لویه كار ده‌كه‌ن كه هێشتا ٣ مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه.