به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “ئاسۆشێتدپرێس”، فه‌له‌ستینییه‌كان و ده‌وڵه‌تی سوریه بۆ ئه‌نجامی كرده‌وه‌ی نیزامی هاوبه‌ش له‌دژی گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” له ئۆردووگای “یه‌رمووك”، رێكه‌وتن.به پێی رێكه‌وتنی گروپه‌كانی فه‌له‌ستینی، ئه‌وان به‌نیازن به په‌یوه‌ست بوون به هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی سوریه، هێزه‌كانی داعش له ئوردوگای ئاواره‌كانی فه‌له‌ستینی “یه‌رمووك” له ده‌مێشق، وه‌ده‌رنێن. ئه‌م هه‌واڵه له حاڵێكدا بڵاوبۆته‌وه كه رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، سه‌باره‌ت به هه‌ر جۆره كرده‌وه‌یه‌كی نیزامی له‌م ئۆردوگایه كه بارودۆخه‌كه خه‌راپتر بكات، هۆشداییان داوه و لایه‌نه‌كانی ده‌رگیر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا به به‌رپرسیار ده‌زانێت.