له درێژه‌ی ئیعتیرازاتی كرێكارانی ره‌سمیی نه‌وت ، رۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، ئه‌م كرێكارانه كه له ناوه‌نده‌كانی سه‌ربه شیركه‌تی “هۆڵدینگ سه‌نایع ی پێترۆشیمی خه‌لیجی فارس ” له ماهشهر و عه‌سه‌لویه كارده‌كه‌ن، له ده‌وروپشتی شۆێنی كاره‌كه‌یان، زنجیره‌یه‌كی مرۆیی یان سازدا. به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی”ئیلنا” ی سه‌ر به رژیم، لانیكه‌م ١٥٠٠ كه‌س له كرێكارانی دامه‌زراوه‌كانی “به‌نده‌ر ئیمام”، بوعه‌لی، تۆندگویان، ئهروهنهو”فه‌جر”ی خوزستان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدارییان كرد.
كرێكاران به هه‌ڵگرتنی پلاكارد، خوازیاری یهكلایهبوونهوهی دۆخی قه‌رارداده ئیستخدامی یه‌كانیان و هه‌روه‌ها كاركردن له‌ژێرچاودێریی راسته‌وخۆی وه‌زاره‌تی نه‌وت بوون.كرێكاران ده‌ڵێن ، ده‌وڵه‌ت به په‌سه‌ندكراوێكی نهێنی، پێوه‌ندیی دامه‌زراندنی شیركه‌ته‌كانی سپێردراوی پێتروشیمی به به‌شی خسوسیی یان پچڕانه‌وه و به‌دواشیدا پاداشی به‌هره‌وه‌ریی ٢مانگی رابردووی نه‌وت شمولی ئه‌م تۆێژه له كارمه‌ندانی نه‌كردووه. شایانی باسه، زیاتر له ٦هه‌زار كرێكاری ره‌سمیی نه‌وت له ماهشههر و عه‌سه‌لویه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له حه‌ڕه‌كه‌تێكی ئیعتیرازیی ، مانیان له خواردن گرت.