یه‌كێك له نوێنه‌رانی كرێكارانی پێترۆشیمی ته‌ورێز هه‌واڵی به‌ڵێنی مودیرعاملی ئه‌م كارخانه‌ی سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ كردنی مه‌زایای كرێكارانی قه‌راردادی راسته‌وخۆی، پاش راگه‌یاندنی ده‌ستور عه‌مه‌لی ٨ به‌ندی ئیداره‌ی كار راگه‌یاند.ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: “له‌م چه‌ند رۆژه‌دا چه‌ندین جه‌له‌سه به مه‌به‌ستی پێراگه‌یشتن به مه‌زایای كرێكاران به‌رێوه‌چوو، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه‌نده وه‌عده و به‌ڵێنی درۆمان بیستووه كه تا كاتێك حه‌قده‌ستی كرێكاراندا زیاد نه‌بێت، بڕوامان به‌م وه‌عده و به‌ڵێنانه‌ی به‌رپرسان نییه.” شایانی باسه، ئه‌م ده‌ستوور عه‌مه‌له ٨ به‌ندییه‌ی ئیداره‌ی كار، پاش ئه‌وه به مودیرعاملی پێترۆشمی ته‌ورێز راگه‌یه‌ندرا كه ناوبراو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێ، پێشی به رۆشتنی زیاتر له ٥٠٠ كرێكاری قه‌راردادی راسته‌وخۆ بۆ نێو كارخانه‌كه گرت. قه‌ده‌غه كرانی رۆشتنی ئه‌م كرێكارانه بۆ نێو ئه‌م كارخانه‌یه كه هه‌موویان له به‌شی ته‌عمیرات و را‌گرتن كار ده‌كه‌ن، به‌هۆی خۆبواردنیان له ئیمزا كردنی قه‌راردادی تازه‌ی كار بووه.