كه‌شوهه‌وای توندی ئه‌منیه‌تی له‌ رۆژی ١٣ی ئابان له‌ شاری سنه‌

726
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌ بێ ره‌ونه‌ق بوونی رۆژی ١٣ی ئابان رۆژی خوێندكار و كه‌شوهه‌وای توندی ئه‌منیه‌تی له‌ شاری سنه‌ ده‌كات.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، له‌ رۆژی ١٣ی ئابان رۆژی خوێندكار، شه‌قامه‌ جۆراوجۆره‌كانی شاری سنه‌ له‌وانه‌ شه‌قامه‌كانی شاپوور، فێردۆسی، سه‌فه‌ری، مه‌یدان ئێقباڵ، شه‌قامی تاڵقانی و شه‌قامی سیروس داخراون. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی به‌رچاو مه‌ئموری هێزی ئینتزامی و ئه‌منیه‌تی رژیم له‌ گروپی چه‌ند كه‌سیدا له‌سه‌ر ساختمانه‌ به‌رزه‌كانی وه‌ك هۆتێل كاج، موجته‌مه‌عی سروش، هۆتێل هێدایه‌ت، بانكی سپه‌، ساختمانی دۆخانیات و پاساژی حه‌بیبی جێگیر كراون تا پێش به‌ روودانی هه‌ر چه‌شنه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له‌ لایه‌ن خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌و شاره‌وه‌ بگرن.