به پێ هه‌واڵی گه‌یشتوو، كاربه‌ده‌ستانی رژیم له شاری سنه هه‌موو ساڵێك به بیانووی مه‌راسمی ئه‌ربه‌عین كه‌ش و هه‌وای ئه‌م شاره به‌ته‌واوی ئه‌منیه‌تی ده‌كه‌ن.
به پێ ئه‌م هه‌واڵه، ژماره‌یه‌كی زۆر مه‌ئموور و ته‌ك تیرئه‌ندازی رژیم له شه‌قامه‌كانی “شاپۆر، فێردۆسی، شه‌شۆم به‌همه‌ن، حه‌سه‌ن ئاوا، تاڵه‌قانی، سیروس، مه‌یدانی ئینقلاب” و هه‌روه‌ها له به‌رزاییه‌كانی شاری سنه له‌وانه “هوتێل هێدایه‌ت، موجتهمهع سروش، هوتێل كاج، بانكی سپه، ساختمانی دۆخانیات، بانكی ریفاه” و شوێنه هه‌ستیاره‌كانی دیكه‌ی شار جێگیر كرابوون. شایانی باسه به‌هۆی به‌ڕێوه‌چونی ئه‌م مه‌راسمه كه له ساعت ٨ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، كه‌شوهه‌وایه‌كی ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاردا زاڵ كردبوو. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی رژیم له دوكانداران بۆ داخستنی شوێنه‌كانی كه‌سب و كاریان به‌ڵام به‌ره‌وڕووی سه‌رنجدان پێنه‌دان و كه‌مته‌رخه‌می خه‌ڵكی شاری سنه بوونه‌وه.