كه‌شوهه‌وای توندی ئه‌منیه‌تی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیم له‌ سنه‌

716
ھێزە ئەمنیەتییەکانی رژیم له‌ شاری سنه‌ لە رۆژی پێنجشەممە ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه‌ تا رۆژی یەکشەممە، له‌ شەقامە سەرەکیەکانی ئه‌و شاره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو جێگیر كرابوون.
بە پێی ئەم ھەواڵە، ھێزی ئینتیزامی و ھێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات لە شەقامەکانی شاپوور، فێردوسی، مەیدان ئێقباڵ و شەشوم بەھمەن، جێگر كراون و كه‌شوهه‌وای شاریان ئه‌منیه‌تی كردووه‌ و خەڵکیان خستووەتە ژێر چاودێری و لە ھەندێك شوێندا دەستیان داوەتە پشکنینی خەڵک. جێگای ئاماژەیە هاوڵاتیانی شاری سنه‌ ھۆکاری ئەمنیەتی کردنی شاره‌كه‌یان،‌ به‌ بۆنه‌ی ساڵرۆژی ١٠ی خەزەڵوەر یان “یەکی نوامبر” رۆژی جیهانی پشتیوانی له‌ کوبانی گەڕاندۆتەوە.