كه‌ش و هه‌وای توندی ئه‌منیه‌تی له‌ شاری سنه‌

221y
به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون، هێزه‌ ئه‌منیه‌تی و ئینتزامییه‌كانی رژیم له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی شاری سنه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رین جێگیر كراون.هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ دوابه‌دوای گیان له‌ده‌ستدانی فه‌ریناز خوسره‌وانی له‌ شاری مهاباد و گرژ و ئاڵۆز بوونی كه‌ش و هه‌وای شاره‌كانی كوردستان و هه‌ڵچوونی تووڕه‌یی خه‌ڵك، هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم له‌ ترسی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ره‌و شاری سنه‌، له‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی جومعه‌ ١٨ی مانگی گوڵانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئه‌م شاره‌ له‌وانه‌ ئیستگای عه‌باس ئاوا، شه‌قامه‌كانی گوڵشه‌ن، نه‌بوه‌ت، سیروس، شاپور، فێردۆسی، مه‌یان ئێقباڵ، ناسر خوسره‌و و پاركی كوده‌ك جێگیر كراون. شایانی باسه‌ هێزه‌كانی رژیم ئه‌م پاره‌كه‌یان به‌ته‌واوی ته‌عتیل كردووه‌