كه‌ش و هه‌وای توندی ئه‌منیه‌تی له‌ شاری سه‌قز

 

247tدوای لابردنی دەست و پەیوەندییەکانی پێشووی دەزگای ئیتلاعاتی رژیم و دامەزراندنی مۆرەی نوێ، كه‌ش و هه‌وای شاری سەقز و رێگای هاتنە ژووره‌وه‌ و چوونەدەرەوەی ئەو شارە، له‌ ژێر چاودێری توندی ئه‌منیه‌تی دەزگاکانی سەر بە رژیم دایه‌.
سه‌عات ٣ی دوانیوەڕۆی رۆژی جومعه‌ ١٠ی رێبه‌ندان، ناوەنده‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم “خاڵی پشکنین”ی کاتییان بۆ ماوەیه‌كی کورت لە مەیدان و شەقامە قەرەباڵغەکانی سەقز دروست کردبوو. ئەو خاڵە پشکنینانە لە هەندێک شوێنی وەک بلواری کوردستان و تێرمیناڵی بۆکان دانرابوون کە هێزە لیباس شەخسییەکانی رژیم لەو شوێنانە، ماشێنی هاوڵاتیان و خەڵکیان دەپشکنی.