به پێی دانپێدانانی وه‌زیری بێهداشتی رژیم، ده‌وڵه‌ت ٤٠ ساڵ كاتی ده‌وێ تا كه‌مبوودی ته‌ختی بیمارستانیی له ئێران چاره‌سه‌ر بكات.ناوبراو له‌م پێوه‌نده‌دا رایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیس له‌گه‌ڵ ئێمه بن، تا گه‌یشتن به نیزامێكی شیاوی سه‌لامه‌ت له ئێران لانیكه‌م ١٠ تا ١٥ ساڵ كات پێویسته. له لایه‌كی دیكه‌وه زۆرێك له نه‌خۆشخانه‌كان و ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان به هۆی كه‌مبوودی هێزی ئینسانی و پێداویستییه بێهداشتی و ده‌رمانییه‌كان به شێوه‌ی ته‌عتیل و نیوه ته‌عتیل ده‌رهاتوون. شایانی باسه بودجه‌ی سه‌لامه‌ت له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژیمی كۆماری ئیسلامی، نزیك به یه‌ك له‌سه‌دی ته‌واوی بوودجه‌ی وڵاته.