كه‌مبوونی ئارد له‌ نانه‌واخانه‌كانی شاری سنه‌

328y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ماوه‌ی چه‌ند رۆژه،‌ نه‌ناردنی ئارد له‌ لایه‌ن شیركه‌تی “خه‌لیجی فارس”ه‌وه‌ بۆ‌ شاری سنه‌، نانه‌واخانه‌كانی ئه‌م شاره‌ی تووشی كێشه‌ی جێدی كردووه‌.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌م شیركه‌ته‌ پاره‌یشی له‌ نانه‌واخانه‌كانی شاری سنه‌ وه‌رگرتووه‌ به‌ڵام تا ئێستا سه‌همیه‌ی ئاردی بۆ دابین نه‌كردووه‌ و ئه‌مه‌ش گه‌لێك كێشه‌ و گرفتی بۆ نانه‌واخانه‌كانی شاری سنه‌ و هاوڵاتییانی ئه‌م شاره‌ دروستكردووه‌.