كه‌مبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ ئاواییه‌كانی سه‌ربه‌ كرماشان

78
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌ك له‌ ئاواییه‌كانی ئۆستانی كرماشان، به‌ره‌وڕووی كێشه‌ی كه‌م ئاوی بۆنه‌ته‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ٣٠ له‌سه‌دی ئاواییه‌كانی به‌شی گه‌هواره‌ له‌ ئۆستانی كرماشان له‌ كه‌مبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ ره‌نج دبه‌ن و به‌ تانكر ئاویان پێده‌گه‌ینن. جه‌معیه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه‌ زیاتر له‌ هه‌زار كه‌سه‌ و ماوه‌ی ٢٠ رۆژه‌ كه‌ ئاوی خواردنه‌وه‌یان زۆر كه‌مه‌. دێهیاری ئاوایی “بانسولاب” سه‌ربه‌ داڵاهوو رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ساڵی ١٣٨٩ه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئاو و فازڵاوی ئاواییه‌كانه‌وه‌، به‌ تانكر ئاویان پێده‌گه‌ینن. به‌ وته‌ی ناوبراو، ئاو له‌م ئاواییانه‌ به‌ شێوه‌ی جیره‌به‌ندییه‌ و له‌ رێكه‌وتی ٢٠ی مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٩٤وه‌ به‌ بیانووی گۆڕینی په‌یمانكار، ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئاو و فازڵاوی ئاواییه‌كانه‌وه‌، بۆیان نه‌براوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →