كه‌مبوونی ئاو له‌ سه‌دان شاری ئێران

147y

به‌ وته‌ی سه‌رۆكی سازمانی مودیریه‌تی بوحرانی رژیم، له‌ حاڵی حازردا ٥٢٠ شاری پڕجه‌معیه‌ت و ١٣ ناوه‌ندی ئۆستان، له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كه‌م ئاوی به‌ره‌وڕوون.شایانی باسه‌ مه‌سه‌له‌ی كه‌مبوونی ئاو له‌ ئێران ته‌نیا وشكه‌ساڵی و یان كه‌مبودی ئاو له‌ ئاستی جیهانی له‌خۆناگرێت. به‌ڵكوو سیاسه‌ت و كرده‌وه‌ی‌ پشت به‌ستوو به‌ كه‌ڵه‌كه‌ كردنی سود و قازانج، هۆكارێكی دیكه‌ و گرینگ له‌ بارودۆخی كاره‌ساتباری كه‌مبودی ئاو و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانی سه‌ره‌كی له‌ناوچوون و ئالوده‌گی ژینگه‌ له‌ ئێران به‌ ئه‌ژمار دێن.