به پێی راپۆرته‌كان، به هۆی كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار، زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ورمێ له خزمه‌تگوزارییه‌كانی پزیشكی و ئیمكاناتی ده‌رمانی بێبه‌شن.به پێی ئه‌م راپۆرته، كه‌می ته‌خت و پێداویستی ده‌رمانی له شاری ورمێ، گه‌لێك كێشه و گرفتی بۆ هاوڵاتیانی ئه‌م ناوچه‌یه پێكهێناوه و له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا نه‌خۆشه‌كان به هۆی نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. شایانی باسه، کێشەی نەبوونی نەخۆشخانە و کەمیی خزمەتگوزاری لە وڵاتی ئێران لە حاڵێکدایە کە رژیم لە وڵاتی عێراق سەرقاڵی دروستکردنی نەخۆشخانەیە.