كه‌مبوونی ته‌خت له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ره‌وانپزیشكی له‌ ئێران

186
وه‌زیری بێهداشتی رژیم وێڕای ئاماژه‌ به‌ كه‌مبوونی به‌رچاوی ته‌خت له‌ نه‌خۆشخانه‌ ره‌وانپزیشكییه‌كان، هه‌واڵی كه‌مبوونی زیاتر له‌ ٤٠ هه‌زار ته‌خت له‌م نه‌خۆشخانانه‌ی راگه‌یاند.ناوبراو له‌م پێوه‌نده‌دا رایگه‌یاندووه‌، ئێستا لانیزۆر ١٠ هه‌زار ته‌خت له‌ بارودۆخێكی نه‌ چه‌ندان ستاندارد و باش له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتدایه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌، زۆرێك له‌ نه‌خۆشه‌كان له‌ بارودۆخێكی ناله‌بار و له‌ ماڵه‌كاندا به‌سته‌ری ده‌بن. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا نوێنه‌ری ئه‌نجۆمه‌نی جیهانی ره‌وانپزیشكان له‌ ئاسیای میانه‌ رایگه‌یاندووه،‌ به‌و پێیه‌ی كه‌ پوششی بیمه‌ی ته‌كمیلی بۆ نه‌خۆشه‌كانی ره‌وانپزیشكی له‌ وڵات دا نییه‌، نه‌خۆشه‌كان ده‌بێت خۆیان هه‌زینه‌ی ده‌رمانی په‌رداخت بكه‌ن.